هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی برسیه‌تی و كه‌می ده‌رمان له كووریای باكوور، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته شه‌پۆلێكی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ده‌ست پێكردووه.
“ڤۆلكێر تۆرك” كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌مه ڕایگه‌یاند: ده‌وه‌ڵتی پیوونگ یانگ خه‌ریكی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی شارۆمه‌ندانی خۆیه و هیچ بایه‌خێك به كێشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی نادات. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: خه‌ڵكی كووریای باكوور پێشتریش كێشه‌ی برسیه‌تی و سه‌ركوتیان هه‌بووه به‌ڵام ئه‌مجاره شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته هاوكات به ده‌ست هه‌ر دوو كێشه‌كه‌وه وه‌زاڵه هاتوون و دوور نییه كه قه‌یرانێكی مرۆیی ڕوو بدات.
