ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له چابه‌هار و زاهدان هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كانی چابه‌هار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی خانوویه‌كه له ناوچه‌ی زیباشار و وێڕای ڕووخاندنی خانووه‌كه، سێ منداڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ناسناوی برینداره‌كان بریتیه له: فاتمه ئاسكانی ته‌مه‌ن ٨ ساڵ، زه‌ینه‌ب ئاسكانی ته‌مه‌ن ١١ ساڵ و مه‌یسه‌م ئاسكانی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٤ی زاهدان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند گه‌نجی به‌لووچ له نێو بازاڕی ئه‌و شاره و چوار كه‌سیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌به‌رده‌ستدا نییه.