به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئێحسان ڕه‌وازژیان به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی تارانی گه‌وره، له ناڕه‌زایه‌تی به ئازاد نه‌كردنی به شێوه‌ی مه‌رجدار مانی له خواردن گرتووه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندانی ئیسفه‌هان له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به په‌ره‌ستوو ئه‌فشاری نژاد دژایه‌تیان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێحسان ڕه‌وازژیان دوو له‌سه‌ر سێی ماوه‌ی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ كردووه و داوای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان و ئازادی مه‌رجداری كردبوو به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕێگری لێكراوه. شایانی باسه كه له ڕۆژی ٣ی پووشپه‌ڕه‌وه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه لێوه‌كانی دووریوه‌ته‌وه و مانی له خواردن گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌ره‌ستوو ئه‌فشاری نژاد كه به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه ئازاد كراوه، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش و مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی سپا ڕێگه ناده‌ن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان بكات و له ماڵه‌وه زیندانی كراوه.