ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی جۆزه‌ردان، کرێکارانی قاڵبداری زیاتر لە سەد کورەخانەی سارۆقامێشی بوکان، کە لە ٣١ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه لەپێناو زیادکردنی حەقدەست مانیان گرتبوو، دوای ١٢ ڕۆژ، توانییان خاوەنکار و ئيدارەی کار ناچار به زیادكردنی 32٪ی حه‌قده‌سته‌كانیان بكه‌ن.
جێگای ئاماژه‌یه کە مانگێک لەمەوبەر کرێکارانی بەشی قرمزداری، چەرخکێش و کورەسوزی ئەم کورەخانانەش دژ به دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتبوو، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژ مانگرتنی به‌ربڵاو توانیان خاوه‌نكار و ئیداره‌ی كار ناچار به قبووڵكردنی به‌شێكی زۆر له داخوازییه‌كانیان بكه‌ن.