کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان

سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ه‌وه‌ ده‌ستی پێكردبوو، به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ هات.

كرێكارانی ناڕازی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان كه‌ خوازیاریدابین كردنی تێچووی هاتووچووی كرێكاران، ئیمه‌نی و خاوێنی شوێنی كار، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیانبوون، ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م داواكارییانه‌یان به‌ سه‌ر خاوه‌ن كوره‌خانه‌كاندا سه‌پاند و به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.