کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌ركه‌وتنی شاخه‌وانی كوردستانی به‌سه‌ر چیای “خانتانگه‌ری” قڕقیزستان

سه‌ركه‌وتنی شاخه‌وانی كوردستانی به‌سه‌ر چیای خانتانگه‌ری قڕقیزستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، شاخه‌وانێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناوی “ڕووناك زه‌مانی” به‌سه‌ر چیای ٧ هه‌زار متری “خانتانگه‌ری” قڕقیزستان سه‌ركه‌وت.

“ڕووناك زه‌مانی” چالاكی مه‌ده‌نی و شاخوانی ناسراوی خه‌ڵكی سنه‌ پاش سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر چیای “خانتانگه‌ر” له‌ وڵاتی قڕقیزستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چوار چیای به‌رزی جیهانه‌، دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “نا بۆ جیاوازی ڕه‌گه‌زی، نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی” به‌رز كرده‌وه‌ و ڕێزی له‌ یادی و بیره‌وه‌ی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت.