ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی سنه به فه‌رمانی ئوستانداری كوردستان به‌ده‌م داخوازی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بۆ كۆكردنه‌وه‌ی فه‌نسه‌كانی كانی سه‌نگ شكێن چوون و هه‌موو فه‌نسه‌كانیان كۆكرده‌وه.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژینگه‌دۆستانی شاری سنه له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ لێدانی فه‌نس له ده‌ورووبه‌ری كانی سه‌نگ شكین نیشان دا و ئوستانداریان ناچار كرد له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌و ناوچه بكات و فه‌رمان به كۆكردنه‌وه‌ی فه‌نسه‌كان بدات. به‌پێی بڕگه‌ی ١٤٧ی یاسای به‌رنامه‌ی پێنجه‌می گه‌شه‌پێدان، پاركی ئاویه‌ر له ساڵی ١٣٩٢ی هه‌تاویه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌داری سنه كراوه، ئه‌و ڕاده‌ستكردنه له ژێر چاودێری ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان ئه‌نجام دراوه و شاره‌داری ئه‌ركدار كراوه هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی بۆ پاراستنی ژینگه و سرووشتی ئاویه‌ر به‌جێبێنێت.