ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “په‌یام ئازه‌رنووش” له دێهه‌دشت، “فه‌رزین لوتفی” له ڕزوانشار و “ئاروین مه‌لمه‌لی گوڵزار” له ئیزه سه‌ردانی مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “په‌یام ئازه‌رنووش” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازنی دێهده‌شت له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یادی و بیره‌وه‌رییه‌كانی، سروودی “له خوێنی لاوانی نیشتمان، لاله ڕواوه”یان خوێند. هه‌روه‌ها له شارستانی “ڕزوانشار”ی سه‌ر به پارێزگای ڕه‌شت و له ئیزه‌ی خووزستان، بنه‌ماڵه‌ی “فه‌رزین لوتفی” و “ئاروین مه‌لمه‌لی گوڵزار” مه‌زای ڕۆڵه‌كانیان گوڵباران كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.