سه‌ردانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی پاوه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای ژیوار
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای “ژیوا” له شاری پاوه به ناوه‌كانی “موختار خه‌ندانی”، “یاسین كه‌ریمی” و “بیلال ئه‌مینی” ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و شاره گیانیان به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ ڕێزگرتن له ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و سێ چالاكه ژینگه‌ییه، له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
