ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانبار، دایكی هه‌میشه زیندوو “عادڵ كیانپور” سه‌ردانی مه‌زاری “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” له شاری كه‌ره‌ج كرد.
“عادڵ كیانپور” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر به‌هۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی هه‌ینی دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی مه‌زاری “محهممهمێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” كرد له شاری كه‌ره‌ج و به‌ڵێنی دا دادخوازی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاویان بێت.