ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی مهاباد به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له لاوانی ئازادیخوازی مهاباد به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “هیوا و شاهۆ خزری” دوو گیانه‌بختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له گۆڕستانی شیلاناوێ، وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، به دانانی گوڵی سوور له‌سه‌ر قه‌بره‌كان، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه “هیوا و شاهۆ خزری” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد و ڕۆژی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانیان كه پێشتر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، سه‌ردانی گڵكۆكانیان كرد.
