ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی، كرێكاری، خانه‌نشینكراوان و موعه‌لیمان، سه‌ردانی “نه‌سرین جه‌وادی” به‌ندكراوی سیاسی ئازاد كرا‌و له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامینیان كرد.
“نه‌سرین جه‌وادی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكاردا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگای به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا”، حوكمی ٧ ساڵ زیندان و ٧٤ زەربە شێلاقی به سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵەسه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها پێشنیاری پزیشكی زیندان بۆ ڕوانه كردنی بۆ به‌ندیخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ده‌رمان بێبه‌ش كرابوو و له ئه‌نجامدا ڕێكه‌وتی ٢٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ئازاد كرا.