کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌ردانی “فوئاد حسێن” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئێران

سه‌ردانی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئێران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان،فوئاد حسێنوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه‌.

فوئاد حسێنسه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ڕایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێران واژۆیان كردووه‌، حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سنووره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ناوندی عێراق و له‌ نێو كه‌مپه‌كان دا دوور خراونه‌ته‌وه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ بڕگه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ پێبه‌ند بووه‌ و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كات، ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: هیواداره‌ كه‌ كۆماری ئیسلامیش چی تر ڕێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت و گیانی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه‌.