ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دایكی به‌ندكراوێك كه به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراوه، سه‌ردانی گڵكۆی “موحسن شكاری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژیانی كرد و یادی به‌رز ڕاگرت.
دایكی ئه‌و به‌ندكراوه به به‌ستنی ڕووبانێكی سوور له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كوڕه‌كه‌یان به تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا و له ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی چه‌وسێنه‌ر ئێعدام كراوه، ئه‌و دایكه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران بوو و پشتگیری خۆی له هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند. ئه‌و دایكه جه‌رگ سووتاوه داخوازی له خه‌ڵك كرد كه سه‌باره‌ت به له سێداره دانی ڕۆڵه‌كانیان بێ ده‌نگ نه‌مێنن و دژ به‌م كرده‌وه نامرۆییانه ڕاوه‌ستن و ده‌نگیان هه‌ڵبێنن. شایانی باسه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی حوكمی سێداره وه‌كوو ئامرازێك بۆ بێده‌نگ كردنی ناڕازیان به كار دێنێت و باره‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران و جیهان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێدراه له ئێران بوون.