ڕۆژووی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی “یه‌حیا ڕه‌حیمی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، سه‌ردانی “دایه مینا” دایكی دادخوازی شه‌هید شه‌هریار محه‌ممه‌دیان كرد.
“یه‌حیا ڕه‌حیمی” و “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” دوو جه‌وانی تێكۆشه‌ری كوردستان بوون كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌و دوو بنه‌ماڵه دادخوازه جه‌ختیان له سه‌ر به‌رده‌وامی ڕێگه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه تا كاتی سزادانی تاوانباران به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.