ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری رژیم سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی پووشپه‌ڕ، له‌كاتێكدا به‌مه‌به‌ستی بیست و حهوتهمین سه‌فه‌ری ئوستانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی سنه‌ی كرد كه، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی ناكارامه‌یی و گه‌نده‌ڵی له كابینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گرانی و هه‌ژاریه‌كی بێ وێنه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و به ده‌یان چالاكی كرێكاری و فه‌رهه‌نگی له ماوه‌ی ڕۆژانی رابردوودا زیندانی كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كه یه‌ك ڕۆژ ده‌خایێنێت، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌ست و په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕژیم له‌و شاره‌دایه و وه‌ك سه‌رۆك كۆماره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری ده‌ستپێكردنی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و ئوستانه‌دا ڕادهگهیێنت. جێگای ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی رابردوودا سه‌رله‌شكه‌ر باقری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌ردانی شاری سنه‌ی كرد و له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ناوبراو كۆمه‌ڵێك چه‌كی قورس و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات گوازرایه‌وه.