کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌درانی گۆڕی نمادینی “ڕامین حسێن په‌ناهی” له‌لایه‌ن دایه‌ شه‌ریفه

سه‌درانی گۆڕی نه‌مادینی ڕامین حسێن په‌ناهی له‌لایه‌ن دایه‌ شه‌ریفه

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌رمانان، دایه‌ شه‌ریفه دایكی هه‌میشه زیندوو “ڕامین حسێن په‌ناهی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری نمادینی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

دایە شەریفە، دایکی ڕامین حسێن پەناهی” لە پێنجەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی ڕامین جارێکی دیکە بە دوای گۆڕی کوڕەکەیدا ئەگەڕێت، چووە “خاوەران”ی قوروە و ڕوو بە ڕامین وتی: “نەتمدۆزییەوە شەهید ڕامین، باوکیشت بەو ئاواتەوە بەجێمانی هێشت، هەموو خاوەرانی تارانیش گەڕام، بەڵام گۆڕەکەتم نەدۆزیەوە”. بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “ڕامین حسێن پەناهی، زانیار مورادی و لوقمان مورادی” لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران. دوای پێنج ساڵ، حکوومەتی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی لەسێدارەدانیان نەداوە و ڕەتیکردووەتەوە تەرمەکان ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکات و شوێنی ناشتنیان ڕوون نییە.