به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ژنانی ئه‌فغانستان، حكوومه‌تی تالیبان ٩١ ڕۆژنامه‌وانی ژن و ١٢٠ مه‌عه‌لیمی ژنی له سه‌ر كار ده‌ركردووه.
ده‌ركردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه له حاڵێكدایه كه هێشتا حه‌قده‌ستی دوو مانگی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ١٢٠ موعه‌لیمی باخچه‌ی ساوایان به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای شه‌رێعه‌ت بێكار كراون. له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ژنانی كارمه‌ند كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی تالیبان كردووه كۆتایی به سه‌ركوتی ژنان بێنێت.