ئاكامی گشت پرسیه‌كه‌ی شاری “به‌ڕلین” له سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌قی خاوه‌نداریه‌تی له شێركه‌ته گه‌وره‌كانی خانووبه‌ره كه له ڕێكه‌وتی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه چوو به‌ڵاو كرایه‌وه به به‌ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌رێنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه پێشكه‌شی مه‌جلیسی سه‌نای ئه‌و شاره كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٥٦ له سه‌دی به‌شدار بووانی ئه‌و ڕاپرسیه خوازیاری سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌قی خاوه‌نداریه‌تی مڵك له شێركه‌ته گه‌وره‌كانی خانووبه‌ره له‌و شاره بوون و به پێی یاسای شاری “به‌ڕلین” ئاكامی ئه‌و گشتپرسیه له مه‌جلیسی سه‌نا ته‌نیا له دۆخێك‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه زیاتر له یه‌ك له چواری ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌شداری ئه‌و ڕاپرسیه‌یان كردبێت.