ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی رێبەندان، سزای لێدانی ٦٠ قامچی له جه‌سته‌ی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “ھادی رۆستەمی” لە لە شاری ورمێ بەڕێوە چوو و قه‌راره حوكمی بڕینه‌وه چوار ئه‌نگوستیشی به‌كرده‌وه ده‌ربێت.
به پێی راپۆرته‌كان، “ھادی رۆستەمی” بە تۆمەتی “بەربەست دروست کردن بۆ ئاسایشی گشتی” لە بەشی بەتاوانەکانی دادگای ڕژیم لە شاری ورمێ سزای ٨ مانگ بەندکردن و لێدانی ٦٠ قامچی و هه‌روه‌ها، بڕینەوەی چوار ئه‌نگوستی دەستی راستی بەسەردا سەپێندراوە.مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ رێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە دەرکردنی نوسراوەیەک ناڕەزایەتی لە سەر ئەم سزایە دەربڕی و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزاکە بوو. شایانی باسه، ناوبراو لە دوو مانگی رابردوەوە دوو جار دەستی داوەتە خۆکوژی و لە ئێستادا لە ھەلومەرجێکی دەرونی نالەبار دایە.