ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، سێ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی له‌وانه دوو ژن، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی دادگای شه‌رعی حكوومه‌تی تالیبان له پێش چاوی خه‌ڵك شه‌لاق دراون.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان، سێ شارومه‌ندی دانیشتووی وڵایه‌تی به‌لخ له‌وانه دوو ژن به بیانووی “په‌یوه‌ندی ڕێگه‌پێنه‌داروی سۆزداری و فه‌حشا” له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه له پێش چاوی خه‌ڵك به ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق سزا دراون. ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه كه دادڕه‌سییه قه‌زاییه‌كانی تالیبان ناڕوونه و به‌ندكراوان ده‌ستڕه‌سییان به پارێزه‌ر نییه، سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن ئه‌و حكوومه‌ته‌وه درێژه‌ی هه‌یه و كۆماری ئیسلامیش بڕیاری ده‌ركردنی ملیۆنان شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی ده‌ركردووه كه گیانیان له مه‌ترسی دایه.