
“مایك پۆمپێئۆ” وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ١٢ كاربه‌ده‌ستی ئێرانی له‌وانه، “عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی” وه‌زیری ناوخۆ و “حسێن ئه‌شته‌ری” فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی ئێرانی به‌هۆی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ، خستووه‌ته لیستی سزاكانییه‌وه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه: “عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی” بڕیاری توندووتیژی نواندن له‌به‌رامبه‌ر ناڕازییانی ده‌ركردووه و ئه‌م كاره، پێشێل كردنی مافی مرۆڤه. ئه‌م كاره‌ی ناوبراو سه‌ركوتی مافی خۆپیشاندانی هێمنانه و ئازادی بیانه كه به‌هۆیه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازییان له‌وانه ٢٣ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌م ئاڕاسته‌یه، فه‌زڵی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ناو لیستی سزاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا و چوونی ئه‌م كه‌سانه بۆ ئه‌م وڵاته قه‌ده‌غه‌یه. پۆمپێئۆ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: “عه‌لی فه‌لاحیان”، سه‌رۆكی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌زگای زانیاریی ئێرانیش به‌هۆی ڕێكخستنی هێرشی تیرۆریستی له هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان، كه‌وتووه‌ته لیستی سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
