وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، پێنج پاپۆڕوانی ئێرانیی بهناوهكانی “عەلی دانایی کنارسەوری”، “موحسێن گەوهەردێهی”، “عەلیرەضا رەهنەوەرد”، “رەزا وەزیری” و “حەمیدرەزا یەحیازادە”ی بە هۆی گواستنەوەی بێنزین لە ئێرانەوە بۆ وێنزۆئێلا خستە لیستی گەمارۆکانییەوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان،لە بەیاننامەیەکدا کە پێگەی ئینترنێتیی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە ڕاگهیهندراوه ئەم پێنج کەسە یەک و نیو ملیۆن بەرمیل بێنزین و بەرهەمی نەوتییان لە ئێرانەوە بۆ وێنزئێلا گواستووەتەوە.