وەزارەتی خه‌زێنه‌داری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ١١ کۆمپانیای چینی بەهۆی تێوەگلانیان لە پێشێلکاری مافی مرۆڤی بەرامبەر کەمینە موسڵمانەکانی “اویغور” لە ناوچه‌ی رۆژئاوای شنجیانگ خستە لیستی ڕەشی ئابورییەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وەزارەتی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: ئەو کۆمپانیایانە دەستیان هەبوە لە بەزۆرەملێ کارپێکردن بە موسڵمانی “اویغور” و کەمینە موسڵمانەکانی دیکە. ئەوە سێیەم گروپە لە کۆمپانیاکان و دامەزراوە چینییەکان کە ئەمریکا ده‌یان خاته ناو لیستی ڕەشەوە لە دوای دوو قۆناغ کە ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا باسی ٣٧ كۆمپانیا كردبوو و ڕایگه‌یاندبوو بەشداریان لە سەرکوتکردنی چینیەکانی شنجیانگ هه‌بووه.