کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

سرودی “تەنیا نیه عەفرین”

111

2018-02-05| ۱۳۹۶-۱۱-۱۶

فه ریدوون نازری

111

 

ری خوشکەری سەرکەوتنه عەفرین
ئاوێنەی نەسرۆتنه عەفرێن
رەمزی بو قوله رۆیشتنه عەفرین
هیوای به هەدەف گەیشتنه عەفرین

چۆنکوو که بۆێره، تەنیا نیه عەفرین
شەڕڤان ۆ دلێره، تەنیا نیه عەفرین

تیکۆشەرو بێژەر، سەرکەردەی لەشکەر
هەڵمەتبەری ئازا، پارێزری سەنگەر
پێکهێنەری مەکتەب، ۆیرانکەری مەنبەر
کردوویه به یاسا، مرۆڤن بەرابەر
چون پێشرەۆ و ژیره، تەنیا نیه عەفرین
بۆ سۆڵح سەفیره، تەنیا نیه عەفرین

فەرمانده ۆ تێکوشەری ئاگاێ له لایه
بو خەڵکی خەباتکار، سەنگەر و قەڵاێه
بۆ زاڵم و دوژمن، وەک چخماخه وایه
بۆ دار ۆ گۆڵ و ئاۆ، هاۆری ۆ برایه
چۆن پشت و پەناێه، تەنیا نیه عەفرین
گۆڵزار ۆ گڵاێه، تەنیا نیه عەفرین

بە گۆتەی هە ڤاڵان، لەۆ جەنگەۆ خەباته
شەۆرا سەرچەمێ ئاوی حەێاته
حۆکمی گەله که ڕێگای نەجاته
فریاڕەسو یاریدەرۆ، رووباری فۆراته
چۆن حۆکمێ ڕەۆاێه، تەنیا نیه عەفرین
له تەم دا چراێه، تەنیا نیه عەفرین

وەک مەشغەڵه و پڕ گڕه عەفرین
بۆ چاندن ۆ پیشه، ئاوی خوڕه عەفرین
بۆ کۆمەڵی باڵدار، داری چڕه عەفرین
بۆ دۆژمنی فاشی گۆرج و دڕه عەفرین

چۆن چاک و بەکڵکه، تەنیا نیه عەفرین
له خزمەتی خەڵکه، تەنیا نیه عەفرین