١٥ی سەرماوەز ڕۆژی سووتانی قوتابیانی گوندی شیناوێ له پیرانشاره كە بوونە قوربانی كەمتەرخەمی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی، كچانی قوتابی شێناوێ چەند ساڵ له‌وه‌به‌ر جارێک سووتان، بەڵام لە ماوه‌ی زیاتر لە دە ساڵدا بەردەوام له ئاگری كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم‌دا دەسووتێن.
کاتژمێر ھەشت و نیوی بەیانی چوارشەممە، ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی ھەتاوی، چه‌ند خوله‌ك پاش کرانەوەی دەرگای ژووری پۆلەکانی قوتابخانە، ئاگری سۆپای نەوتی، پۆلی چوارەمی سەرەتایی کچان كه پێكهاتبوون له ٣٦ قوتابی، گرته‌به‌ر و نزیک بە ٣٠ قوتابی تووشی سووتان بوون و ٢ کەسیان گیانیان لەدەستدا، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر لە دە ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته، بەڵێنە درۆییەنەكانی كاربەدەستانی ڕژیم هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه و چارەسەری پێویست بۆ قوتابیانی قوربانی دابین نه‌كراوه.
