کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سانسۆڕی دەنگی ماڵباختەگان لە لایەن شورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەییەوە

ڕۆژی چوار شەممە ١٠ ی مانگی خەزەڵەوەر هەواڵنێریی کاری ئێران لە زمان نوێنەری زەنجانەوە لە مەجلیسی ڕژیم ڕاگەیاند کە ” شوڕای باڵای ئەمنییەتی وڵات” لە پێوەند لەگەڵ ناڕەزایەتیی خەڵکی ماڵباخەتەدا پەسند کراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوا لە سازمانی سەدا و سیما کراوە تا دەنگی ناڕازیان سەبارەت بە دامەزراوەکانی سپوردە گوزاری ماڵی بڵاو نەکاتەوە. ئەو وتی” لە حەفتەی ڕابردوودا سەدا و سیما دوو جار بەری بە بڵاو بوونەوەی وتوێژەکان سەبارەت بە ناڕەزایەتیی ماڵباختەگان گرتووە.”

لە چەند ساڵی ڕابردوودا گەلێک بانک و داومەزراوەی بە ناو ئیعتیباری لە ئێران درووست بوون و تۆمار کراون. لەوێوە کە ئەم دامەزراوانە ڕوو کەشێکی باش بوون بۆ دزی، ڕۆژ بە ڕۆژ بە ژومارەیانەوە زیاتر دەبێت. ئەو دامەزراوە و تەعاوەنیانەی لەژێر ناوەکانی وەک دیاردەی شاندیز، کەوسەر، ئەلبورزی ئێرانیان، سامێنۆلحۆجه‌ج و کاسپییه‌ن کە پێشتر ” فریشتەگان، ئه‌لزەهرای مەشهەد، حەسەناتی ئیسفەهان، دامداران و کەشاوەرزی کرماشان، بەردی توسی مەشهەد، پەیوەند، ئۆمیدی جلین ی گورگان، عامی کەشاوەرزی مازندەران” بوو. بانکەکانی وەک بانکی سەرمایە، سندوقی زەخیرە و شیرکەتەکانی بیناسازی، پترۆ فەرهەنگ و هیتریش هەروەها. ئەم بونگایانە لە لایەن سەرمایەدارانی ڕانت خۆرەوە و بە هاوکاری و بەشداری بەرپرسان و کاربەدەستانی دەوڵەتی بۆ سوئیستیفادە لە سەروەت و سامانی خەڵک درووست کراون. ئەم دامەزراوە ماڵی و ئیعتیباریانەش وەک باقی ئیدارە و دامەزراوەکانی ڕژیم، نوقمی گەندەڵین.

لە ساڵی ڕابردوودا لە گەلێک لە شارەکانی ئێران خۆپیسشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە لایەن ماڵباختەگانەوە لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانەوە و دزرانی سپوردەکانیان لە لایەن بەرپرسان و باقی سەرمایەدارانی ڕانت خۆرەوە بەڕێوەچووە و تا ئێستاش وڵامێکیان وەرنەگرتۆتەوە. بە توند بوونەوەی بارودۆخی هەژاری و بێکاری ژمارەیەکی زۆر لەم خەڵکە پێداویستی زەروری و هەنوکەییان هەیە تا گشت یان بەشێک لە سپوردەکانیان بۆ بگەڕێتەوە. بەڵام هەموو جارێک بە بیانویەک وڵامی نەرێنیان وەرگرتۆتەوە.

ئاشکرا بوونی ئیختیلاسی کەڵانی ١٥٠٠ میلییارد تەمەنی بانکی سەرمایە و کەسری ٤ هەزار میلیارد تمەنی سەرچاوە گرتوو لە دزی دامەزراوەی فریشتەگان و ڕاگەیاندنی وەرشکست بوونی ژمارەیەکی دیکە لەم دامەزراوانە کە بە بیانوی وەرشکست بوون بە میلیارد تمەنیان لە پۆڵی خەڵک خستبووە گیرفانیانەوە، بووە بە هۆی نیگەرانی زۆری سپوردە گوزاران. خەڵکی کەم داهات کە بە تەحەمۆل کردنی بێبەشی خۆیان و بنەماڵەکانیان توانیبوویان بڕیک پارە کۆبکەنەوە بەو هیوایەی کە ڕۆژێک بتوانن لە سپردەکانیان بۆ دابین کردنی سەرپەنایەک و یان نیازێکی زەروری ژیانیان کەڵک وەربگرن، بە ناڕەزایەتیی و کۆبوونەوەکانیان پێداگرانە خوازیاری وەرگرتنەوەی سپوردەکانیان بوون.

بەڵام بۆچی لەم ماجەرایەدا سەروکەللەی ” شوڕای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی” دەردەکەوێ و پەسند کراو دەردەکات کە سەدا و سیما دەنگی ناڕازیان سەبارەت بە دامەزراوە سپوردە گوزارییە ماڵییەکان بڵاو نەکاتەوە؟ ڕاستیەکەی ئەوەیە کە بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕژیم خۆیان شەریکی ئیختیلاس و دزیەکانن و مەشمولی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ماڵ بە تاڵان چوون. ڕژیم لە هەمان سەرەتاوە بۆ بێدەنگ کردنی ناڕەزایەتیی و کۆبوونەوەی ماڵباختەگان، هێزی سەرکوتگەری ئیتلاعات و پۆلیسی هێنایە مەیدان. هەوڵیدا بە هەڕەشە و ترساندن و سەرکوت وگرتن بەر بە کۆبوونەوەکانیان لەبەر دەم مەجلیس و باقی ناوەندە دەوڵەتییەکان بگرێت و ئەوان وادار بکات بێدەنگ بن. بەڵام نە تەنیا نەیتوانی ئەوان لە بەدوادا چوون بۆ وەرگرتنەوەی سپوردەکانیان سارد بکاتەوە، بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکانیان بەرینتر دەبێتەوە و بە ژمارەیانەوە زیاد دەبێت. خەڵکی ماڵباختە لە بەرانبەر سەرکوت و هەڕەشە و سانسۆڕدا تەسلیم نەبوون تا ئێستا چەندین جار لە تاران و گەلێک لە شارەکانی تر هێرش کراوەتە سەر دەفتەر و نوسینگەی ئەم دامەزراوانە و بە دانی درووشم لەگەڵ هێزەکانی ڕژیمدا تێکهەڵچوون.

خاڵێکی تر ئەوەی کە لەم ناڕەزایەتیانەدا ناوەرۆکی ئەو درووشم و پلاکاردانەی کە ماڵ باختەگان بەرزی ئەکەنەوە وبەدەستیانەوەیە، نیشانی ئەدات کە ئەوان بە درووست کولیەتی ڕژیمیان کردۆتە نئیشانە و بەرپرسان و کاربەدەستانی بە هۆکار و شەریکی گەندەڵی و دزینی پوڵەکانیان دەزانن. درووشمەکانی وەک ” سەرمایەی نەتەوەیەک ئەسیری دەستی دەوڵەت”، ” پارەکانمان لای کێیە؟ بەحرین، یەمەن و سوورییە”، ” لەکۆڵ سوورییە بنەوە بیرێک لە حاڵی ئێمە بکەنەوە”، کاسپین دزی کردووە دەوڵەتی پشتیوانی کردووە”، ” بانکەکانی ئێران پوڵەکانتان ئەدزن”، ” ئەوە بانکی ناوەندیە یان بانکی دزیە،” دەقیقەن لە ڕاستای ئاشکرا کردنی ماهیەتی سەران و کاربەدەستانی ڕژیمدایە. دەوڵەت و مەجلیس و باقی ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامیش بە باشیی ئەمە دەزانن. هەر بەم هۆیەوەیە کە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکە ژمارەی ١٣٠ کەس لە نوێنەرانی مەجلیس لەم پێوەندەدا بە شێوەی کەتبی خوازیاری پرسیار لە سەرۆک کۆمارن، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیس بە بیانوی ئەوەیکە گۆیا ” باوەڕی بە تەعامول هەیە و ئەم جۆرە گرفتانە دەبێ لە ڕێگای تەعامولەوە چارەسەر بن،” تەرحی پرسیار لە سەرۆک کۆماری نەهێشتوە بچێتە دەستوری جەلەسەوە.

ئەم بابەتە دەریدەخات کە ڕێژەی گەندەڵی، ئیختیلاس و دزی لە ئاستی باڵای بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیدا وەها تانوپۆی ڕژیمی داگرتووە کە مجلیس و دەوڵەت بۆ دەرچوون لێی ناتوانن هیچ کارێک بکەن. لاریجانی باش دەزانێ کە ماڵەکە لە بناغەوە وێرانە و لەم بارودۆخەدا ئەو و ڕووحانی کارێکیان لەدەست نایەت. ڕێژەی پارە دزراوەکان و ئەو ئیختیلاسانەی کراوەن بە ڕادەیەک زۆرن کە بە تایبەت لە بارودۆخی قەیراناوی ئابووری ئێستای ئێراندا، ڕژیم ناتوانێ سپوردەکان بداتەوە. لە لایەکی دیکەوە نیگەرانی لە پەرەگرتنی ناڕزایەتیی ماڵ دەزراوەکان و تەنینەوەی بۆ باقی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگە، ئەم باتەی بۆ ڕژیم کردووه‌تە مەسەلەیەکی ئەمنییەتی. پەرەگرتنی ئەم ناڕەزایەتیانە لە درێژەی خۆیدا دەتوانێ ببێتە قەیرانێکی بەرین تر و قوڵتر.

پەسند کراوەی سانسۆری ” شوڕای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ڕژیم” دەرخەری ئاستێکی بەرزە لە نیگەرانییەکانی. بە تایبەت لە بارودۆخێکی قەیراناویدا کە ڕژیم لە هەموو لایەکەوە گیرۆدەی بووە وەک زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ڕژیم. بەڵام لە بارودۆخێکدا کە بە بەرەکەتی گەشەو هەڵدانی ئامرازەکانی پێوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەموو جۆرە هەواڵێک بە خێرا ترین کات دەگاتە هەموو جێگایەکی دنیا، خەڵکی ناڕازی بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتییەکانیان بە گوێی هاوچارەنووسانیان چاوەڕێی دەمودەزگا بێ ئیعتیبار و درۆزنەکانی سەدا و سیمای ڕژیم نابن و سانسۆڕی ڕژیم ئیتر کارێکی پێناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-