“محەممەد ڕەسوول پوور” بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری شنۆ، کە لایەن ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیمەوە حوکمی یەک ساڵ و نیو زیندانی بە سەردا سەپێندرابو، ئێستا بۆ ماوەی چوار مانگە لە زینداندایە، لە دۆسیەیەکی نوێدا لە لایەن دادگای گشتی ئەو شارەوە بانگهێشت کراوە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە توندوتیژیەوە و بە بێ بەلگای قەزایی دەستبەسەر و مانگی ڕەزبەی هەمان ساڵ، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری شنۆ، بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبەکانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” و “چالاکی تەبلیغی دژ بە ڕژیم”، حوکمی دوو ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا، کە دواتر بۆ یەک ساڵ و نیو بەندکران کەم کرایەوە. ئێستا ئەو چالاکوانە سیاسیە کە لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی شنۆدایە، لە دۆسیەیەکی نوێدا بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم لە بەرژەوەندی حیزبە کوردییەکاندا” بانگهێشتی دادگای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە کراوە.