ڕۆژی ڕابردوو، پارێزه‌ری “عه‌باس واحدیان شاهرودی” نووسه‌ر و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د ڕایگه‌یاند كه دژ به ئه‌و به‌ندكراوه دۆسیه‌یه‌كی نوێ ساز كراوه.
“عه‌باس واحدیان شاهرودی” له واژۆكارانی به‌یاننامه‌ی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی “عه‌لی خامنه‌یی”ه كه لەمانگی گه‌لاوێژی ١٣٩٨ی هه‌تاوییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كراوه. ناوبراو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م له چه‌ند دۆسیه‌دا حوكمی ٢١ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. پارێزه‌ری ئه‌و زیندانییه سیاسییه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ساز كردنی دۆسیه دژ به ئه‌و به‌ندكراوه كاتێك له زیندانه و هه‌روه‌ها به بێ به‌شداری پارێزه‌ره‌كه‌ی، كرده‌وه‌یه‌كی نایاساییه و پێویسته تاوانبارنی ئه‌م كرده‌وه سزا بدرێن.