ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ناوه‌ندی میدیایی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بانگه‌وازی خه‌ڵك بۆ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی وه‌كوو تاوان ناوبرد و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تاوانباران سزا ئه‌درێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كۆمه‌ڵێك له دوكانداران و كاسبكاران له ئێران و كوردستان به شێوازێكی ناراسته‌وخۆ و داخستنی دوكانه‌كانیان، بانگه‌وازی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییان له ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاو كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌زگای قه‌زایی و حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی، وه‌كوو پیشەی هەمیشەوی خۆی، مانگرتنه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی په‌یوه‌ندیدار به وڵاتانێكی وه‌كوو ئیسرائیل ناوبرد و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كۆمه‌ڵێك له براند و ناوه‌نده‌كان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت.
