کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سازکردنی دۆسیەی ناڕەوا بۆ ٧ چالاکی مەدەنی کورد

سازکردنی دۆسیەی ناڕەوا بۆ ٧ چالاکی مەدەنی کورد 1

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، جەلەسەی پێڕاگەیشتن لە سەر تۆمەتەکانی ٧ چالاکی مەدەنی کورد لە دادگا ئینقلابی شاری سنە بەڕێوەچوو و بەندکراوان بە شێوازێکی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ٧ چالاکوانە بە ناوەکانی “کەماڵ فەکووریان”، “جەمیل ئەمینی”، “جەماڵ ئەسەدی”، “زارا محەممەدی”، “سۆهراب جەلالی”، “فاتمە زەند کەریمی” و “مۆختار ئەسەدی”، بە بۆنەی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە حوکمی سێدارەی “پەخشان عەزیزی” و “وریشە مورادی”، لە بەردەم بینای ئۆستانداری پارێزگای سنە و بە هۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ناوەندە قەزاییەکان دۆسیەیان لە سەر ساز کراوە.