کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سازکردنی دوسییەی قەزایی بۆ دوو هاووڵاتیی لە شاری مەهاباد

سازکردنی دوسییەی قەزایی بۆ دوو هاووڵاتیی لە شاری مەهاباد 2

رۆژی ڕابردوو، کۆبوونەوی دادگایی و لێپرسینەوەی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانیپەری سامانی و ڕۆیا سامانیبەرێوەچووە.

رێککەوتی ١٤ی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هێرش بۆ  سەر ماڵی باوکی ئەو دوو ژنە، کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیان زەوت کردووە و دواتر ئەو دوو کەسە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگهێشت کران و لێکۆلینەوەیان لێ کرا. لە کۆبوونەوەکەدا ناوبراوان تۆمەتی تەبلێغ دژ بە ڕژیمیان بەسەردا سەپێندرا و بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد بوون. جێگای ئاماژەیە کە هۆکاری سەپاندنی ئەو تۆمەتانە بە تەنیا بەشداربوون لە لاپەڕەیەکی تێلێگرامیدا بووە.