ئیداره‌ی به‌رقی سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان به میدیاكانی وت: له داهاتوویه‌كی نزیك دا گه‌وره‌ترین وزه‌خانه‌ی خۆره‌تاوی عێراق له‌و شاره ساز ده‌كرێت.
سیروان محه‌ممه‌د به میدیاكانی هه‌رێمی ڕاگه‌یاند: له ئێستادا ٢٠ مێگاوات به‌رق له مانگێك دا له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆڕه‌تاوه‌وه به‌رهه‌م دێت. به سازكردنی ئه‌و وزه‌خانه‌یه پارێزگای سلێمانی ده‌توانێت زۆربه‌ی كاره‌بای پێویستی خۆی دابین بكات. تا به ئه‌مڕۆ ٧٤٠ به‌كارهێنه‌ری به‌رق ناویان بۆ به‌شداربوون له‌و پڕۆژه‌یه تۆمار كردووه و پشكدارانی پڕۆژه‌كه ده‌توانن له ڕێگه‌ی پانێلی خۆره‌تاویه‌وه ٢٠ مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بێنن.