کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سازكردنی په‌روه‌نده‌ بۆ نه‌فه‌س حاجی شه‌ریف له‌ تاران

سازكردنی په‌روه‌نده‌ بۆ نه‌فه‌س حاجی شه‌ریف له‌ تاران 3

به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم په‌روه‌نده‌ی بۆ نه‌فه‌س حاجی شه‌ریف، كچی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی تاران ساز كردووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو.

مه‌ریه‌م عه‌باسی دایكی نه‌فه‌س حاجی شه‌ریف به‌ ڕۆژنامه‌ی هه‌م میهه‌نی وتووه كه‌ كچه‌كه‌ی هیچ ڕۆلێكی له‌ برینداركردنی ئه‌و مه‌ئمووره‌ی گه‌شتی ئێرشاد دا نه‌بووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌نگوستی ده‌ستی بریندار بووبێت، به‌ هۆی ئه‌و توندوتیژییه‌ بووه‌ كه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچه‌كه‌م نواندوویه‌تی. دایكی نه‌فه‌س هه‌روه‌ها وتی: له‌ پێنج ناوه‌ندی قه‌زایی و ئینتزامی سكاڵایان تۆمار كردووه،‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌دوداچوونێكیان بۆ نه‌كردووه‌.