کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سازكردنی په‌روه‌نده‌ی نوێ بۆ هادی كه‌سایی ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی تاران

سازكردنی په‌روه‌نده‌ی نوێ بۆ هادی كه‌سایی ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی تاران

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌یێكی تازه‌یان بۆ هادی كه‌سایی، ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران درووست كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌ بیانووی ڕه‌خنه‌گرتنی هادی كه‌سایی له‌ ئیمام جومعه‌ی تاران و بڵاوكردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی شیركه‌تی چای دێبش، په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ ساز كردووه‌. هادی كه‌سایی پێشتر به‌ هۆی بڵاوكردنی ورده‌كارییه‌كانی قه‌تڵی حكوومه‌تی نیكا شاكه‌ره‌می بانگهێشت و محاكمه‌ كرابوو.