به‌پێی ڕاپۆرتی وته‌بێژی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران، په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه بۆ “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان ساز كراوه و ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” تۆمه‌تبار كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و په‌روه‌نده په‌یوه‌ندی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” له ڕێكه‌وتی ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ هه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان دژبه ژاراویكردنی قوتابیان به‌شداری كردبوو. ناوبراو ڕۆژی ١ی خه‌رمانانی ١٤٠١ پاش ٤٥ ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ئازاد كرا. شایانی باسه كه “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” پێشتریش له مانگه‌كانی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٦ و گوڵانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی به بیانووی چالاكییه سنفیه‌كانی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
