کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سازكردنی په‌روه‌نده‌ی نوێ بۆ “كامیار فه‌كوور” و “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”

سازكردنی په‌روه‌نده‌ی نوێ بۆ كامیار فه‌كوور و جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی

“عیرفان كه‌ره‌م وه‌یسی” پارێزه‌ری دوو چالاكی كرێكاری و سنفی به‌ناوه‌كانی “كامیار فه‌كوور” و “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دوو په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ساز كردووه‌.

به‌وته‌ی “عیرفان كه‌ره‌م وه‌یسی”، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ دوو په‌روه‌نده‌ی تازه‌ دا “كامیار فه‌كوور” و “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” به‌ “تیكدانی ئاسایشی گشتی” و “بێڕێزی به‌ به‌رپرسانی حكوومه‌ت و مه‌ئموورانی زیندان” تۆمه‌تبار كردووه‌ و ئه‌و سكاڵایه‌ له‌ لقی ٣ی بازپورسی دادسه‌رای ئێڤین دا تۆمار كراوه‌.