“سووری بابایی چگینی” چالاكی بواری مافی ژنان كه ئێستا له زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوێن ڕاگیراوه، له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا بۆ جارێكی دیكه بۆ دادگای ئینقلاب بانگهێشت كراوه.
“سووری بابایی چگینی” به “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئه‌ندامه‌تی له كاناڵه تیلیگرامیه‌كانی دژبه‌ری نیزام”، “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ر” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌بێ ڕۆژی ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خۆی به دادگای ئینقلابی قه‌زوێن بناسێنێت. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی چووبینده‌ر گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ پاش ٩ مانگ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.