ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ ناسر ئه‌كبه‌ری ڕه‌زاقشڵاقی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاهیندژ و ڕاگیراو له زیندانی میاندووئاو درووست كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به هاوكاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی له ژێر ناوی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” بۆ ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ساز كردووه. ناسر ئه‌كبه‌ری ڕه‌زاقشڵاقی، له ڕێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” و “ئه‌ندامه‌تی له چه‌ند گرووپی تلێگرامی دژبه‌ری ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم و به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژبه ڕژیم” به یه‌ك ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا درا.