له ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌رزیه مه‌حموودی ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ته تازانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه، بانگهێشتی دادگای فه‌رهه‌نگ و میدیا كراوه.
مه‌رزیه مه‌حموودی له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی بڵاوكردنی بابه‌تێك له سه‌ر كه‌می ڕوونی خۆراكی له بازاڕ، له‌لایه‌ن دادگای فه‌رهه‌نگ و میدیا به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه. ڕۆژی ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه سه‌باره‌ت به بڵاوكردنی بابه‌تێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گیانبه‌ختكردنی نیكا شاكه‌ره‌می بۆ دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیا بانگهێشت كرابوو. كۆتایی مانگی گوڵانی ١٤٠٢یش، مه‌رزیه مه‌حموودی له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی تاران به ٢٤ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی و یه‌ك ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شارستانی توربه‌ت جام مه‌حكووم كرابوو.