به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ “مورته‌زا نێعمه‌تی”، مامۆستای له‌سه‌ركار ده‌ركراو له زانكۆی چه‌مران درووست كردووه ئه‌و چالاكه سنفیه‌ی به ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار كردووه.
مورته‌زا نێعمه‌تی خه‌ڵكی شارستانی ئابدانان له پارێزگای ئیلامه و چه‌ند كتێبی نووسیوه. ناوبراو مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشی ژینا له ئاست سه‌ركوتی خوێندكاران ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و له‌سه‌ركار ده‌ركرا. برایه‌كی مورته‌زا ڕۆژنامه‌وانه و به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ٤٠ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.