دایكی هه‌میشه زیندوو “غه‌زاڵه چه‌لابی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دیواری بێتۆنیان به ده‌ور گۆڕی كچه‌كه‌ی ساز كردووه.
“فاتمه موجته‌بایی” دایكی “غه‌زاله چه‌لابی” له گرته ویدیۆیه‌كدا نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خۆی له كۆماری ئیسلامی نیشان دا و ڕایگه‌یاند: هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی مه‌زاری كچه‌كه‌م و تێكدانی سیمای گۆڕه‌كه‌ی، له گه‌وره‌یی و ئازایه‌تی “غه‌زاڵه” كه‌م ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه بچووكی و كه‌م نرخی خۆتان و ترستان له ڕووخان نیشان ئه‌ده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه “غه‌زاڵه چه‌لابی” ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری ئامۆل گیانی به‌ختكرد.