به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مه‌نفه‌رد” زیندانی سیاسی دوورخراو كه ماوه‌ی ١٥ ساڵ حوكمی زیندانیه‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌ی سیمنان تێپه‌ڕ ده‌كات، پاش تێپه‌ڕبوونی ١٣ ساڵ و نیو له ماوه‌ی به‌ندكرانی، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، بۆ دادسه‌رای ئێڤێن گوازرایه‌وه و دوو په‌رونده‌ی تازه‌ی بۆ ساز كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” له ماوه‌ی ١٣ ساڵی ڕابردوو ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژی مه‌ره‌خسی پێ نه‌دراوه و ئه‌مجاره‌ش پاش گواستنه‌وه بۆ دادسه‌رای ئێڤین به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” مه‌حكووم كراوه.