ڕۆژی یه‌كشه‌ممه جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی سه‌جاد حائێری له دادگای ئینقلابی تاران به‌ڕێوه‌چوو و ناوبراو به وه‌سیقه‌ی قورسی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌جاد حائێری له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به “تێكدانی بیروڕای گشتی له ڕێگه‌ی بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” تۆمه‌تبار و ڕۆژی ڕابردوو جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی له دادگای ئینقلابی تاران به‌ڕێوه چووه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به‌رگری له خۆی كردووه و دواتر به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندان ئازاد كراوه.