ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سێ موعه‌لیمی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه دۆسیه‌ی قه‌زاییان بۆ ساز كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “تاهر قادر زاده، ئه‌حمه‌د قادری و سلێمان عه‌بدی” ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیان، پاش بانگهێشتیان بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌قز، له لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده‌وه دۆسیه‌ی قه‌زاییان بۆ ساز كراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی نوێی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژبە موعه‌لیمان ده‌ستی پێكردووه و به سه‌ر لانیكه‌م ١٧ موعه‌لیم و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستاندا حوكمی ناڕه‌وا سه‌پێندراوه. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ئه‌و سێ هاووڵاتییه، زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
