کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زیندوو بوونه‌وه‌ی داعش له‌ شاری ڕه‌قه‌

زیندوو بوونهوهی داعش له شاری ڕهقه 1

 

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، شانه‌ نووستووه‌كانی داعش له‌ سووریا زیندوو بوونه‌وه‌ته‌وه‌ و دیسان چالاكییه‌كانیان له‌ شاری ڕه‌قه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، چه‌كدارانی گروپی جیهادی داعش كه‌ ئێستا له‌ گروپی ته‌حریرئه‌لشامدا به‌رده‌وامی به‌ چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن، به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای داعش له‌ شاری ڕه‌قه‌ و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی وتاره‌كانی سه‌ركرده‌ پێشووه‌كانی داعش كه‌ كوژراون، هه‌وڵی ئه‌ندام گیری و عه‌له‌نی كردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن. شایانی باسه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا باره‌ها به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ هوشداری دابوو و ته‌نانه‌ت  پشتیوانییه‌كانی ڕژیمی توركیای له‌ ئه‌و گروپه‌ ئاشكرا كردبوو.