کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

زیندانییەکی دیکەی شۆڕشی ژینا ئێعدام کرا !

Reza Rasaei

 

بە پێی ھەواڵەکان ” ڕەزا ڕەسایی” زیندانی سیاسی کوردی یارسان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی اگۆستی ٢٠٢٤ لەلایەن ڕژیمی فاشیستی ئیسلامیی زاڵ بە سەر ئێران لە سێدارە درا.
ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ ، خەڵکی شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشانە. ئەم بندکراوە سیاسییە یەکێک لە دەس بەسەرکراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بوو کە بە بێ ھیچ ھۆکارێک و تەنیا بە تاوانی بیری جیاواز لە گەڵ فاشیستەکان و بەشداری لە شۆڕشی ” ژینا” بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ مرۆڤەکان بە دوور لە دەسەڵاتی مافیا و تاوانباران ژیانیان لێ ئەستاند .
تەرمی ڕەزا ڕەسایی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بە چاوەدێری توندی ھێزە نیزامی و ئەمنیەتیەکان ، تەنیا بە بەشداری دایک و برایەکی و ئیجازە نەدان بە بەشداری خەلک ، لە ئاوایەکی دەورووبەری شاری سەحنە بە خاک سپێردەرا.
وێڕای مەحکوومکردنی ئەم تاوان و جینایتە ، پێویستە بەوترێت ئێعدام لە کۆماری فاشیستی ئیسلامی بۆ چاوترسێن کردنی جەماوەر و تەشەنە نەسەندنی ناڕەزایەتی ئەوانە و حکمی سیاسی حکومەتی بۆ جینایەتە.
کۆماری ئیسلامی و مافیای سپای پاسداران ڕایانگەیاندبوو کە شەوی ڕابردوو ھێرشی گورچکبڕ دەکەنە سەر ئیسرائیل و تۆڵەی کۆژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ( ئیسماعیل ھەنییە) دەکەنەوە. بەڵام وادیارە ” شێرەکانی” ناوخۆی وڵات و چەقەڵەکانی دەرەوە ، جەرگی داێکێکی ستم دیتوو و ئازار چێشتوویان بڕی و بە ئێعدامی تاوانبارانەی لاوێکی یارسانی بەشدار لە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی ” بەردەوام تۆڵە لە تێکۆشەرانی ئەو شۆڕشە و جەماوەری دڵ پڕ لە قین دەکەنەوە .
نابێ دەرھەق بەکوشتن و ئێعدامی ڕۆڵەکانمان بێ دەنگ بین.
نەمان بۆ قاتڵ و فاشیستەکانی زاڵ بە سەر ئێران
نا بۆ ئێعدام و کوشتنی مرۆڤەکان
ئازادی بۆ ھەموو زیندانیانی سیاسی

حەسەن ڕەحمان پەناە
٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٤