زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، حه‌فته‌ی ڕابردوو له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی هه‌وڵی ١٣ ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ تێكشكاندنی ئیراده‌ی ئه‌م ژنه خه‌باتكاره، به ئامانجی وه‌گرتنی ئیعترافی تێلێویزیۆنی له دژی خۆی، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك ڕووبه سه‌رانی كۆماری ئیسلامی نووسیی: “ئه‌ی سته‌مكاران چاوتان لێ‌بوو و بینیتان كه ناكرێ به قه‌تڵوعام، ئه‌شكه‌نجه و زیندانی كردنی ئێمه ژنان به‌ربه مافخوازیمان بگرن، كاتێك ژنێك جه‌وهه‌ری ئاوێته‌ی ئازادی بووه، هیچ زوڵم و زۆرێك ناتوانێ بهچۆكی داهێنێ. من كاتێك به‌و حه‌قیقه‌ته گه‌یشتم كه له چنگی سته‌مكارانی كۆماری ئیسلامی‌دا بووم. جلوبه‌رگیان له‌به‌ردا دڕاندم، چاومیان به‌ست، ده‌ست و پێمیان به زنجیر، به ته‌ختێكی ئاسنینه‌وه به‌ست و ئه‌شكه‌نجه‌ی خۆفناكی منیان ده‌ستپێكرد. باوه‌ڕم پێ بكه‌ن، هه‌رچی سته‌مكاران، زوڵم و ئه‌شكه‌نجه‌یان دژ به من، توندتر بكه‌نه‌وه، بوێرتر و خۆڕاگرتر ده‌بم“.
ئه‌م پاراگرافه كورته ته‌نیا قسه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان نییه. ژنێك كه به ده‌یان جار له زیندانێكه‌وه بۆ زیندانێكیتر گواستراوه‌ته‌وه، و له ڕێگه‌ی كابل لێدان له‌به‌ری پێ، مشت له زگ دان، كوتانی سه‌ر به دیوار و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی، ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه. له ڕاستیدا، زه‌ینه‌ب یه‌كه‌مین به‌ندكراوی سیاسیی ژن نییه كه به بێ حوكم و ملهوڕانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵكوو له ماوه‌ی ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی‌دا، بێ ڕێزی و سووكایه‌تی كردن به به‌ندكراوانی سیاسی، به‌تایبه‌ت به‌ندكراوانی سیاسیی ژن، به‌رده‌وام بووه. له ئێعدامی به‌ندكراوانی ده‌یه‌ی ٦٠هوه بگره تا سه‌ركوتی خوێناویی كوی دانشگاه، به‌ندكراوانی سیاسی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٨٨ دژبه گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردن، تا ئاخێزی ساڵی ٩٦ و ٩٨، هه‌ر هه‌موویان هه‌ڵگری گه‌لێك هه‌واڵ و ڕاپۆرت و به‌ڵگه‌ن كه له لایه‌ن ژنانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌شكه‌نجه و جه‌نایاتێك كه له ده‌یه‌ی ٦٠دا دژبه به‌ندكراوانی سیاسی داسه‌پاوه، له لایه‌ن هێندێك له به‌ندكراوانی ژن، به شێوه‌ی كتێب، نیگاركێشی، شێعر و شانۆنامه بڵاوكراونه‌ته‌وه. هێندێك له‌و جه‌نایه‌تانه هێستاش شاهیدانێكی زیندوویان هه‌یه كه حه‌قیقه‌تی ژیانیان، خۆی، به‌ڵگه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامییه. له بنه‌ماڵه‌ی ژنانی خه‌باتكاری ناو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانه‌وه كه هێتشا داخی ده‌ستدرێژیه‌كانی به‌ر له ئێعدام‌یان له سینگ دایه، تا قوربانیانی باقیی ئاراسته سیاسیه‌كانی وه‌ك موجاهێدینی خه‌لق و ڕه‌وته جۆراوجۆره چه‌په‌كان.
نه‌سرین په‌رواز، له به‌ندكراوانی سیاسیی پێشوو و له پاشماوه‌كانی كوشتاری ساڵی ١٣٦٧، نووسه‌ری كتێبی “له ژێر پنچكهكانی لالهعهباسی“، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ فه‌ردا، به‌سه‌ر هاتی خۆی له ناو زیندانه‌كانی ئێران به‌مجۆره باس ده‌كات:”من خۆم ئه‌شكه‌نجه درام و له پێ كه‌وتم، نه‌مده‌توانی به‌ڕێگادا بڕۆم، من به‌ر له‌وه‌یكه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێم له‌گه‌ڵ كچێك به‌ناوی یاس ئاشنا بووم. ١٤ ساڵان بوو كه له ناو خۆپیشانداندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ٣ پاسدار له كۆمیته تهجاوزیان پێكرد. ئه‌و به منداڵی دووگیان بوو. ڕۆیشتم بۆ لای تا بیبینم و بۆ كورتاژ یارمه‌تیی بده‌م. له زیندان، له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه‌ش به‌ناوی ئاناهید ئاشنا بووم. ئاناهید كاتێك كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا ١٢ ساڵان بوو و كچه پوورهكهشی ١٤ ساڵان بوو. ئه‌وان له قۆناغی لێپرسینه‌وه‌دا، له دوو به‌ند دا بوون كه له په‌نا یه‌كتر بوون. بازجووهكه ته‌جاوزی به كچی پووری ئاناهید كرد. ئه‌و دوو كچه كاتێك كه پاسداره‌كان له‌ناو به‌ند دا نه‌بوون، له‌گه‌ڵ یه‌كتری قسه‌یان ده‌كرد. كچهپوورهكهی به ئاناهیدی ده‌كوت، كه ده‌مهه‌وێ خۆ بكوژم و تۆ نابێ ناڕه‌حه‌ت بی. ده‌كوت كه ته‌جاوزم پێكراوه و چیتر نامهه‌وێ زیندوو بمێنم. ئاناهید خۆی بۆ منی گێڕاوه كه سه‌رتاسه‌ری ئه‌و شه‌وه هاواری كردووه تا پاسداره‌كان ئاگادار بنه‌وه و نه‌هێڵن كچه پووره‌كه‌ی خۆی بكوژێ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئه‌و خۆی كوشتبوو“.
ئه‌كره‌م میرحسێنی، لێكۆڵه‌ر، له‌م باره‌وه ده‌ڵێ كه ته‌جاوز و ده‌ستدرێژی، ڕه‌واڵی هه‌میشه بووه له ناو زیندانه‌كاندا و ئه‌م كرده‌وه‌یه، زیاتر وه‌ك سزا له‌به‌رچاوی باقی به‌ندكراوانی دیكه و هێندێك جار له‌به‌ر چاوی منداڵان ئه‌ندام دراوه.
به‌ده‌ر له‌وانه كۆماری ئیسلامی له هێندێك نموونه دیكه‌ی وه‌ك په‌روه‌نده‌ی زه‌هرا كازمی، به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنان له ڕێگه‌ی ته‌جاوزه‌وه تۆمه‌تباره. ژماره و پڕۆسه‌ی په‌روه‌نده‌كان و شێوازی به‌دواداچوونی تۆمه‌تی به‌ندكراوانی سیاسی، جار له‌گه‌ڵ جار ئاڵۆزتر ده‌بێته‌وه.
نهرگێس محه‌ممه‌دی، له نووسراوه‌یه‌كدا كه ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٥ی خه‌رمانان، له وێبسایتی “كلمه” بڵاوبووه‌ته‌وه ته‌ئكیدی كردووه كه: “تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، له‌م به‌نده‌دا، ١٥ تا ٢٠ به‌ندكراوی ژن بووین، به‌ڵام له ئێستادا ٥٦ به‌ندكراوی ژن ته‌نیا له به‌ندی ئێوین داین. ئه‌م چالاكه‌ی مافی مرۆڤ هه‌روه‌ها ده‌نووسێ كه دژبه به‌ندكراوانی سیاسیی ژن به‌رده‌وام یاسای سهختگیڕانهتر داده‌سه‌پێت.
سپیده قولیان، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری، كه خۆی ئێستا له زیندانی ئێویندا به‌سه‌ر ده‌بات، سه‌باره‌ت به باروودۆخی سه‌هبا حه‌مادی، چالاكی مه‌ده‌نی سووسهنگێردی كه به ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه ده‌نووسێ: “یه‌كه‌م جار ئه‌وم له گرتووخانه‌ی ئه‌هواز بینی. ئه‌ویان هێنایه ناو به‌نده‌كه و پێشتر له ژووری لێپرسینه‌وه، لهبهرقیان دابوو تا دان به‌وه دابنێ كه به‌نیاز بووه زائیرانی ئه‌ربه‌عین مه‌سمووم بكات. ئه‌ویان پاش چه‌ندین مانگ، زنجیرپێچ كرد و ڕوانه‌ی ئیتیلاعاتی تارانیان كرد. ٦ مانگیش له‌وێ ڕایانگرت و له‌وێش لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. چه‌ندین جار فیلمی ئێعترافیان لێ وه‌رگرت، هه‌موو جارێ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌كرد كه خۆشه‌ویستی ژیانی، حسێن، ده‌كوژن. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٨ بۆ زیندانی سپیدار گوازرایه‌وه. له مانگی جۆزه‌ردانی ٩٨دا حوكمی ئێعدامی بۆ ده‌ركرا. مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی شكا و به ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرایه‌وه. حسێن، واته هاوسهرهكهیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ڕوانه‌ی زیندانی شیبانیان كرد“.
ئاشكرایه كه كۆماری ئیسلامی به زیندانی كردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ژنانی سیاسی و چالاكانی مه‌ده‌نیی بواره جۆراوجۆره‌كان، به‌شوین ئامانجێكی دیاری كرا‌و، ستراتێژیك و سیستماتیكهوهیه. به‌ده‌ر له‌وه‌یكه به‌ندكراوانی سیاسیی ژن له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، چ خه‌تێكی سیاسی ده‌گرنه به‌ر و یان چ ئاراسته‌یه‌كی سیاسی، ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و جنسییان هه‌یه، ئه‌ساسه‌ن، به‌ره‌و مه‌یدانی سیاسه‌ت كێشرانی ژنان، موقاومه‌تی ئه‌وان، خه‌بات دژبه كلتووری پیاومهزن و ئایینی و نابه‌رابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامی قه‌بووڵ ناكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بابه‌تی ڕزگاریی ژن به‌شێوه‌ی گشتی، له‌گه‌ڵ ماهییه‌تی وه‌ها سیستمێكی سهرمایهسالاری ئایینی، له ناته‌باییه‌كی ئاشكرا دایه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه كه نه ته‌نیا چالاكانی ژنی بواره جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، به‌ڵكوو هه‌موو بزووتنه‌وه پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، پێویسته هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ تا بتوانن له ڕێگه‌ی فه‌رهه‌نگسازی و جێخستنی فه‌رهه‌نگی موقاومه‌ت دژبه سیستمی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، ڕێگای ڕزگاری ژن، به هێژمۆنیك كردنی وتاری كۆمۆنیستی، خۆش بكه‌ن.