ڕۆژی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به‌هۆی ڕێژنه‌ی باران و هاتنی لافاو له ناوچه‌كانی هه‌لیلانی ئیلام و دارابده‌ڕه‌ی كرماشان، زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵداران گه‌یشت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم له پارێزگاكانی كرماشان و ئیلام دیواری چه‌ندین خانوو ڕووخاوه و چه‌ندین سه‌ر مه‌ڕ و ماڵات له ناو چووه. به وته‌ی جووتیاران، هاتنی لافاو زیانێكی زۆری له به‌رهه‌مه كشتووكاڵیی و باخه‌كان داوه و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.