کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زیان دیتنی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی كوردستان به‌هۆی بڕینی كاره‌با

زیان دیتنی كیڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی كوردستان به‌هۆی بڕینی كاره‌با

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، زیانێكی گه‌وره‌ی له‌ كیڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی داوه‌ و خاوه‌ن كیڵگه‌كان له‌ ئاست ئه‌و باروودۆخه‌ ناڕازین.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، ده‌وڵه‌ت به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت به‌رقی كیڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌بڕێت و ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ بووه‌ته‌ هۆی له‌ ناوچوونی هه‌زارن په‌له‌وه‌ر. خاوه‌ن كیڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی كوردستان ده‌ڵێن: چه‌ند جار له‌ ئاست بڕینی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌.